وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: نیگەرانین لەو کاروچالاکیانەی لە باکوری سوریا دەکرێن

SNN
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چالاکییەکانی باکوری سوریا و کاریگەرییەکانی بۆ سەر خەڵکی سیڤیل نیگەرانن، دەڵێت “پێویستە هەردوولا رێز لە ئاگربەستی نێوانیان بگرن”.
رۆژی سێشەممەی رابردوو 10ی تشرینی یەکەم، ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانە لەو کاروچالاکیانەی لە باکوری سوریا دەکرێن و کاریگەریی لەسەر خەڵکی سڤیل دەبێت.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی، “داوای راگرتنی توندوتیژییەکان دەکەین و پێویستە هەمووان رێز لە ئاگربەست بگرن، بۆ ئەوەی ئارامی بۆ خاکی سوریا بگەڕێتەوە و هەوڵبدرێت چارەسەرێکی سیاسی بۆ ئەو ناکۆکیانە بەدیبهێنرێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 5٥ی تشرینی یەکەم، تورکیا دەستی بە بۆردوومانکردنی چڕی چەند ئامانجێک لەنێو رۆژئاوای کوردستان کردووە، ئەوەش دوای ئەو هێرشە دێت کە کرایە سەر ئەنقەرە و دوو پۆلیسی ئەو وڵاتە برینداربوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


