
مەسرور بارزانی
SNN-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەگەر پرۆژەی هەژماری من سەرکەوتوو بێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دواناکەوێت و مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچەکانیان وەردەگرن، حکومەتی عێراقیش دەتوانێت سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی (هەژماری من) لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تا ئێستا سێ بانکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من بەشدارن و 63 هەزار مووچەخۆریش ناوی خۆیان تۆمارکردووە و لە داهاتووشدا پرۆژەکە لە سلێمانی و دهۆکیش جێبەجێ دەکرێت.
وتیشی: حکومەتی عێراقیش پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەکە دەربڕیوە و ئەگەر سەرکەوتو بێت حکومەتی عێراقیش دەتوانێت سودی لێوەربگرێت بۆ فەرمانبەرانی بەکاریبهێنێت.
راشیگەیاند: بەرنامەی هەژماری من بۆ ئاسانکاریکردنی پێدانی مووچە بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتر بۆ هەموو کەرتی تایبەتیش ئەمە بگرێتەوە کە بێگومان ئاسانکارییەکی زۆر دەکات بۆ پێدانی مووچە و ئەو خزمەتگوزارییە بانکانییانەی کە هەموو هاووڵاتییان دەتوانن سوودی لێ ببینن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



