لەبارەی كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن بەهۆی بایكۆتەوە، روونکردنەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی نزیكەی مانگێك تێدەپەڕێت بەسەردەستكردن بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە تائێستا لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین و پەروەردەی كۆیە مامۆستایان نەچوونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن، هاوكات وەزارەتی پەروەردەش هیچ بڕیارێكی نییە بۆ كەمكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن.
ئاری مەولود، ئەندامی دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستلیان و فەرمانبەران لەسنوری سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی نزیكەی مانگێك بەسەر دەستپێكردنی خوێندن تێپەڕبووە، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێك نییە كە مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن چونكە ئێمە بۆ ئامانجێك بایكۆتمانكردووە كی نەهاتووەتەدی ئەویش بریتییە لە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژو دابەشكردنی مووچە فەوتاوەكانمان كە خۆی لە مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت و نۆ دەبینێتەوە تا مووچەی مانگی حەوت وەرگیرا مووچەی مانگی 10 یشی هاتەسەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەموو ئەو ناوچانەی دەوامیان تێدا نەكراوە بایكۆت بەردەوامە؛ هەفتانە چەند رۆژێك لەبەردەم پەروەردەكانیش خۆپێشاندان بەڕێوەدەبرێت داواكاریی مامۆستایان دوو بەشە وانەبێژان داوای دامەزراندن دەكەن و داواكاریی مامۆستایانی میلاكیش مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلوولە بۆیە ئەگەر مامۆستایانی میلاكیش بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن پێناچێت مامۆستایانی وانەبێژ بایكۆت بشكێنن.
بۆوەرگرتنی زانیاری لەبارەی گۆڕانكاری لە مەنهەجی خوێندن و كەمكردنەوەی مەنهەجی خوێندن، SNNپەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەكرد جەختیان لەوەكردەوە كە تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ كەمكردنەوەی مەنهەجی خوێندن بەهۆی بایكۆتەوە چونكە لە هەولێر و دهۆك دەوامی ئاسایی دەستیپێكردووە و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە تا دەستكاری پرۆگرامی خوێندن بكرێت.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 seconds لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 seconds لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


