نەتەوەیەکگرتووەکان: غەززە بەخێرایی دەبێتە چاڵی جەهەنەم و لە لێواری داڕوخاندایە

SNN
نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری لە دۆخی غەززە دەدات و رایدەگەیەنێت داواکاری ئیسرائیل بۆ چوڵکردنی باکووری ئەو کەرتە کارەساتی لێدەکوێتەوە، هاوکات یونیسێفیش رایدەگەیەنێت: یەک ملیۆن کەس لە غەزە شوێنی پارێزراویان نییە تا رووی تێبکەن.
ئیسرائیل ماوەی 24 کاتژمێری دیاری کردووە بۆ ئەوەی دانیشتووانی کەرتی غەزە ماڵوحاڵی خۆیان چۆڵ بکەن لەو بارەوە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: بانگەوازی تەلەئبیب بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ملیۆنێک کەس لە باکووری غەززە لەماوەی 24 کاتژمێردا ترسناکە.
راشیگەیاندووە: غەززە بەخێرایی دەبێتە چاڵی جەهەنەم و لە لێواری داڕوخاندایە.
لەلایەکی دیکەوە سندوقی منداڵان سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف)لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکرد، “دیمەنەکانی غەززە تۆقێنەرن. ژمارەیەکی زۆر منداڵ لەناو قوربانيیەکاندان، یەک ملیۆن کەس شوێنی ئارامیان نییە ڕووی تێبکەن. ئەمە جێگەی قبوڵ نییە ودەبێت دەستبەجێ توندوتیژی ڕابگیرێت”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
7 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
8 hours لهمهوپێش



