زیانی ڕاگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ڕۆژانە 35 ملیۆن دۆلار

SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری دارایی و ئابوری ئاماژە بەوەدەكات ئەو زیانانەی كە بەهۆی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بە عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتوون زۆر زیاتر لەو قەرەبووە كە دەبوو توركیا بە عێراقی بدایەتەوە، بۆیە تا ئەم ڕاگرتنە بەردەوامی هەبێت قەبارەی زیانەكان زیاتر دەبن كە ڕۆژانە بە 35 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.
عوسمان محەمەد، شارەزا لە كاروباری دارایی و ئابوری بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی نزیكەی هەشت مانگە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان ڕاگیراوە ئەوەش دوای بڕیارەكەی دادگای پاریس كە سكاڵایەكی لەبەرژەوەندی عێراق یەكلایی كردەوە، بۆیە لە 25/3/2023 تا ئەمڕۆ كە هەناردەكردنی نەوت ڕاگیراوە زۆر زیاتر زیان بە عێراق و هەرێمی كوردستان كەوتووە لەو قەرەبووە كە دەبوو توركیا بیدایەتەوە بە عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی وتەی كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ڕۆژانە زیانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بریتییە لە 35 ملیار دینار، هاوكات تا ئێستا كۆی گشتی زیانەكانی ڕاگرتنی نەوتی هەرێم بۆ زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە كە ئەو زیانە بەر حكومەتی هەرێم و عێراق و كۆمپانیاكانی نەوت كەتووە.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابوری ئەوەشی خستەڕوو، دەبوو بەرپرسانی حكومەتی عێراقی بە پلەی یەكەم هەرزوو لە هەوڵی چارەسەركردنی ئەو گرفتەدا بوونایە بەڵام وادیارە ئەو بابەتەش بە سیاسی كراوە، چونكە چارەسەركردنی گرفتەكە بە پلەی یەكەم لە بەرژەوەندی حكومەتی هەرێم دەبوو، ئەوەش بەلای هەندێك لایەنی سیاسی عێراق جێگای خۆشحاڵی نییە و بەڵكوو ئەم دۆخەیان پێ قەبووڵە كە بەسەر حكومەتی هەرێم هاتووە.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



