بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان دایکان و باوکان ئاگاداردەکاتەوە

نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی
SNN
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال لە سلێمانی، لە بارەی ئەو منداڵانەی نەبەکامن یان کێشەی کۆئەندامی هەناسە یان دڵیان هەیە، دایک و باوکان ئاگادار دەکاتەوە سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی یەکەم، د. پشدەر عەبدوڵڵا، پزیشک و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا، داوا لە دایک و باوکان دەکات، ئەگەر منداڵی نەبەکامیان هەیە و تەمەنیان لە شەش مانگ کەمترە یان ئەو منداڵانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان لە جۆری Broncopulmonary dysplasia هەیە و بەتایبەت نەبەکام بن یان کێشەی دڵیان هەیە و باروودۆخیان ناجێگیرە و تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمترە، سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری بکەن.
داواشدەکات، دایک و باوکان ئەمڕۆ لە کاتژمێر 8:15ی بەیانی بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەکە بکەن بەمەبەستی کوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSV.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
2 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



