“لە کاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەکان بۆ چارەسەری کێشەکانتان کۆدەبینەوە”

SNN-
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆبووەوە و داوای لە خوێندکاران کرد بایکۆت بشکێنن لەکاتی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەو خوێندنگەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان کۆدەبنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، خوێندکارانی پۆلی 12 لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و داواکارییەکانیان خستەڕوو، دواتریش لەگەڵ دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داواکارییەکانیان خستەڕوو.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوێندکاران ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە جەختکرایەوە لەسەر داواکاری خوێندکاران، ئێمە دوو خاڵمان بۆ پەروەردە خستەڕوو لە دەستکاری کردنی ساڵنامەی خوێندن و کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن، بەڕێوەبەری پەروەردەش بەڵێنی پێداین پاش دەستکردنەوەی بە خوێندن و کۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەکان داواکاری خوێندکاران جێبەجێبکرێت.
راشیانگەیاند: بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند تا دەوام دەستپێنەکاتەوە داواکاری خوێندکاران جێبەجێ ناکرێت، ئێمە بەڵێنی جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان وەرگرتووە مۆڵەتی دوو ڕۆژمان پێداون و دەگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی دەگەڕێینەوە سەر شەقام و دووبارە خۆپیشاندان ئەنجامدەدەین.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


