
كێڵگهیهكى نه‌وتى ئیكسۆن مۆبیل له ئیندۆنیزیا | فۆتۆ: AP
SNN
پسپۆڕێكى ئابوورى ئاشكرایده‌كات، كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى بۆ هه‌میشه له عێراق كشاوه‌ته‌وه و ته‌واوى پشكه‌كانى له كێڵگه‌ى نه‌وتی رۆژئاواى قورنه‌ى 1 به كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره فرۆشتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ى تشرینى دووه‌م، نه‌بیل مه‌رسومى، پسپۆڕى ئابوورى عێراق رایگه‌یاند، “كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیلى ئه‌مریكى خاوه‌نى 22.7%ی كۆى پشكه‌كانى كێڵگه‌ى نه‌وتى رۆژئاواى قورنه‌ى 1 له به‌سره، به‌ڵام ته‌واوى پشكه‌كانى فرۆشتووه به كۆمپانیاى نه‌وتى به‌سره”.
به وته‌ى مهسرومى، “كێڵگه‌ى نه‌وتى قورنه‌ى 1، 9%ى كۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق پێكده‌هێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیكسۆن مۆبیل هه‌ستاوه به كشانه‌وه له كێڵگه‌كه و فرۆشتنى ته‌واوى پشكه‌كانى”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه نایشارێته‌وه، “سه‌ره‌ڕاى كڕینى پشكه‌كانى ئیكسۆن مۆبیل، به‌ڵام كێشه هه‌یه له‌نێوان عێراق و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كه، چونكه عێراق داوا ده‌كات ئیكسۆن مۆبیل 120 ملیۆن دۆلار باج بدات، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكییه ئاماده‌یی تێدایه ته‌نیا به بڕى 12 ملیۆن دۆلار باج بدات”.
مه‌رسومى باس له‌وه‌شده‌كات، “تاوه‌كو ئێستا دیار نییه ئه‌م كێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟! ئایا ده‌برێته به‌رده‌م دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یاخود له‌ناو عێراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.
كێڵگه‌ى رۆژئاواى قورنه‌ى 1 له ساڵى 2010 له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیله‌وه فراوانتر كرا و یه‌ده‌گى نه‌وته‌كه‌ى به 8.5 ملیار به‌رمیل نه‌وت داده‌نرێت و به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له ئێستادا و تواناى بهرههمهێنانیشى 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌یه.
كۆمپانیاى ئیكسۆن مۆبیل خاوه‌نى 60%، كۆمپانیاى نیشتمانى نه‌وتى عێراق خاوه‌نى 25% و كۆمپانیاى ده‌چ رۆیاڵ خاوه‌نى 15%ى گرێبه‌ستى په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى رۆژئاواى قورنه‌ى 1 بوون.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



