“بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن چونکە ئەوە دڵخۆشم دەکات”

موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین لێدوانیدا بۆ لایەنگرانی دەڵێت، هەموو جۆرێک بایکۆتی دەنگدانتان بکەن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکانی عێراق چونکە ئەوە هەوڵە دەبێتە هۆی دڵخۆشکردنی من و دڵتەنگبوونی نەیارانم.
سەدر ئاماژە بەوەشدەکات، “یەکێک لەو شتە گرنگانەی کە جەماوەری سەدری جیادەکاتەوە،بریتییە لە یەکگرتوویی و گوێڕایەڵی و دڵسۆزییەتی، ئەمەش ئەوەیە کە گەلان شانازی پێوە دەکەن، وە دەبێت هەموو لایەک پابەندبن بە چاکسازی تەنانەت ئەگەر موقتەدا سەدریش بمرێت”
وتیشی “بەشداریکردنتان لەگەڵ گەندەڵکاران زۆر دڵتەنگم دەکات، بایکۆتی هەڵبژاردنەکانتان شتێکە دڵخۆشم دەکات و نەیارەکانیشم توڕەدەکات، لەگەڵ ئەوەشدا گەر ئێوە بەشداری نەکەن شەرعیەتی هەڵبژاردن لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆ کەمدەکاتەوە و خودای گەورە عێراق بیپارێزێت لە هەموو خراپەیەک و لە هەموو کەسێکی گەندەڵ و نادادپەروەر”.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی روونکردنەوە، دۆخی جیهانی و ناوخۆی کاریگەری راستەوخۆ دەکاتە سەر عێراقی خۆشەویست، بۆیە پێویستە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بکەین ، چونکە دوژمن هەمیشە ئامادەباشە بۆ عێراق بۆیە تکایە ئاگاداربن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
16 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
16 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
18 hours لهمهوپێش



