“یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچە جێناكۆكەكان بەرنامە و پلانی تایبەتی هەیە”

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی كاندیدانی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لیستەكەیان هەوڵی دەستەبەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ناوچەكە دەدات، هاوكات جەختیش دەكەنەوە كە كە پێویستە ئارامی ناو پارێزگاكان بە هێزە ناوخۆییەكانی وەك پۆلیس بسپێردرێت و هێزە دەرەكییەكان بكرێنە دەرەوەی شار.
عامر خەڵەف حەمەد كاندیدی ژمارە نۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هاوپەیمانێتی یەكێتی خەڵكی نەینەوا كە ژمارەكەی 134 بە SNNی ڕاگەیاند: “یەكێتی لەرێگای كاندیدەكانییەوە كاردەكات بۆ كۆتاییهێنان بە هەندێ رەفتار كە بەعەقڵییەتی ستەمكارانەی هەندێ لایەنی سیاسی لە نەینەوا پەیڕەوی دەكەن، تا بتوانین پردی پەیوەندی و گێڕانەوی متمانە لەنێوان پێكهاتە رەسەنەكانی ناوچەكە كە رۆڵیان دەبێت لەدەستەبەركردنی سەقامگیری بۆ پارێزگاكە پێكبهێنین”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “كاردەكەین بۆ دانانی پلانی گونجاو بۆ بڵاونەبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و بازرگانیكردن پێیانەوە، هەروەها كردنەوەی ناوەندی چارەسەركردنی ئاڵودەبووان بە ماددەی هۆشبەر و سپاردنی ئەركی پاراستنی شارەكان بە پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ و سەربەخۆبونیان لەبەجێ گەیاندنی ئەركەكانیان، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە هەوڵەكانمان بۆ ئارامی ناوچە جێناكۆكەكان چڕتركۆدووەتەوە و مەبەستمانە ئەركی پاراستنی ناو پارێزگاكان بە پۆلیس و هێزە ناوخۆییەكان بسپێردرێت”.
ئەو كاندیدەی یەكێتی لە هاوپەیمانێتی یەكێتی خەڵكی نەینەوا ئەوەشی خستەڕوو، “وەك چۆن لە رابردوودا یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان شەهیدی داوە بۆ بەرگریكردن لەخاكی كوردستان و پاراستنی ئارامی ناوچەكە لەداهاتووشدا بەهەمان گڕوتینی رابردوو هەوڵەكانمان لەئەنجومەنی پارێزگاكەوە بۆ ئارامی شارەكە چڕ دەكەینەوە، هەروەها هەوڵی بەرتەسككردنەوەی ئەجێندای حزبی و بەرژەوەندی تەسكی حزبی ناهێڵین و لەرێگەی بەرنامەكەیەوە ئارامی زیاتر بۆ پارێزگاكە دەستەبەر بكات”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



