یه‌كه‌مین ڤیدیۆى ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیلیه بڵاوبوویه‌وه كه له عێراق رفێنرا

ئەلیزابێس تسورکۆڤە، ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیلیهى كه له عێراق رفێنرا | فۆتۆ: AP
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌م، یه‌كه‌مین ڤیدیۆى ئەلیزابێس تسورکۆڤە، ئه‌و توێژه‌ره ئیسرائیله بڵاوبوویه‌وه كه مانگى ئازارى ساڵى رابردوو له عێراق رفێنرا، له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و توێژه‌ره داواى وه‌ستاندنى شه‌ڕى غه‌زه ده‌كات و ره‌خنه‌ى تووند له بنیامین نه‌تانیاهو ده‌گرێت.
تسورکۆڤە له مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى 2022 به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له چالاكى گروپهكانى نزیك له ئێران و ره‌وتى سه‌در، سه‌ردانى عێراق كرد، به‌ڵام له مانگى ئازارى هه‌مان ساڵدا رفێنرا و بێ سه‌روشوێن بوو. له‌باره‌ى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه، باسم عه‌واد، وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق وتى: “له‌به‌رئه‌وه‌ى له قۆناغى لێكۆڵینه‌وه‌داین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌ى له‌باره‌وه ناكه‌ین”.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین ڤیدیۆى ئه‌و خانمه توێژه‌ره بڵاوبوویه‌وه كه باس له رووداوه‌كانى كه‌رتى غه‌زه ده‌كات و ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بیه‌وێت بارمته‌كان ببینێته‌وه پێویسته شه‌ڕ رابگرێت. داوا له خێزانى بارمتهكراوهكان ده‌كه‌م هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ له‌پێناو ژیانى كوڕ و كچه‌كانیان، چونكه نه‌تانیاهو و ساراى هاوسه‌رى یارى به‌ژیانى منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن”.
رۆژنامهنى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له‌باره‌ى ڤیدیۆكه‌وه نووسیویه‌تى، “هێشتا دیار نییه كه ڤیدیۆكه كه‌ى وێنه‌گیراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى قسه‌كانى تسورکۆڤە بێت ئه‌و ڤیدیۆیه دواى رووداوه‌كانى 7ى تشرینى یه‌كه‌م وێنه گیراوه، چونكه باسى شه‌ڕى غه‌زه و بارمته‌كان ده‌كات و پشتڕاستیدهكاتهوه كه ئه‌و توێژه‌ره له‌ژیاندا ماوه”.
تسورکۆڤ به پارسپۆرتى رووسى داخڵى خاكى عێراق بووه، به‌ڵام پاش سێ مانگ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و خانمه ئیسرائیلیه و پیشه‌ى توێژه‌ره.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



