
SNN
ئەمڕۆ شاری سلێمانی پێدەنێتە 239 ساڵەی تەمەنی، کە لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە دروستکراوە، لەو رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانیش دەڵێت “ئەمساڵ یادەکە جیاوازترە لە ساڵانی پێشوو”.
موحسین ئەدیب بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی بە ماڵپەڕی SNNی راگەیاند، ئەمساڵیش بە هەمان سێوەی ساڵەکانی تر یادی دامەزتاندنی سلێمانی دەکرێتەوە، وتی “ڕەنگە جیاوازی ئەم یادە لەگەڵ یادی ساڵەکانی تر ئەوەبێت کە ئەمساڵ بە تەنها لە ڕۆژێکدا ئەم یادە ناکرێتەوە بەڵکو نزیکەی هەفتەیەک ئەم یادە بەردەوام دەبێت لە 12 مانگەوە تاوەکو 17و 18 مانگ بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ کۆمەڵێک چالاکی جیاوازی ئەدەبی و هونەری و وەرزشی تێدا ئەنجام دەدرێت کار و چالاکییەکان بریتین لە دابەشکردنی خەڵات و پێشانگای شێوەکاری و فۆتۆگرافی و فلیمی دیکۆمێنتاریی، ئەنجامدانی یاری دۆستانە.
سەبارەت بە یادکردنەوەی سلێمانی و کاریگەریی لەسەر زیادبوونی گەشتیار، وتی ” بێگومان هەموو چالاکییەکی ئەدەبی و هونەری گەشتیاری زیاتر روودەکەنە ئەو شوێنەی کە چالاکییەکەی تێدا دەکرێت، هەر بۆیە ئێمەش وەکو لیژنەی باڵا ئەم یاد کردنەوەیە کۆبونەوەیەکمان کرد بە سەرجەم دامودەزگا پەیوەندی دارەکان لە پۆلیس و ئاسایش و هاتوچۆو لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەی کە هەموو ڕێکارێک بگرنە بەر بۆ ئاسانیکردن بۆ گەشتیار و بۆ بەرەوپێشچوونی ئیش و کارەکان.”
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



