قوباد تاڵه‌بانى پرۆژه‌یه‌كى گرنگ بۆ سلێمانى راده‌گه‌یه‌نێت

قوباد تاڵەبانی، فۆتۆ: ئەژی عومەر
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌م، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرۆژه‌ی سمارت سولى (سلێمانى زیره‌كى) راگه‌یاند و ده‌ڵێت: “سمارت سولی دەتوانێت ئەڵقەیەکی پەیوەندی بێت لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و زانکۆکان و ناوەندە ئاکادیمییەکان و هاووڵاتییان”.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى کۆنفراسی مید له شارى سلێمانى وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “ئەمڕۆ هاتووین شۆڕشی داتا رابگەیەنین! بەهۆی نەبوونی داتای پێویستەوە نەمانتوانیوە خزمەتگوارییەکانمان بەشێوەیەکی تەواو هاوسەنگ بەسەر ناوچە جیاجیاکان دابەشبکەین”.
وتیشى: “ئەزمونی گەشەپێدانی دوو دەیەی رابردوو لە هەرێم پێمان دەڵێت کە شارە گەورەکان و سەنتەری پارێزگاکان گەشەیان کردووە، بەڵام شارۆچکەکان، قەزا، ناحییەکان و تەنانەت گوندەکانیش تا رادەیەک پەراوێز خرابوون. کوردستان نابێتە وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن ئابوورییەکی تۆکمە و سەقامگیر، ئەگەر مۆدێلێک لە حوکمڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەکەین. لە مۆدێلی گەشەپێدانی ناوچەییدا، دەبێت بەپێی تایبەتمەندی هەر ناوچەیەک پلانی تایبەت بە گەشەپێدانی ئەو ناوچەیەمان هەبێت و جێبەجێی بکەین”.
جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى وتاره‌كه‌یدا پرۆژه‌ى سمارت سولى (سلێمانى زیره‌ك)ى راگه‌یاند و ئه‌وه‌شى خشته‌ڕوو، “ئه‌مڕۆ پرۆژه‌ى سلێمانى زیره‌ك راده‌گه‌یه‌نین. له‌ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه. راستەوخۆ خەڵک بەشدار دەبێت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی کۆمەڵگادا، دەتوانێت ئەڵقەیەکی پەیوەندی بێت لە نێوان کەرتی گشتی و تایبەت و زانکۆکان و ناوەندە ئاکادیمییەکان و هاووڵاتییان”.
قوباد تاڵه‌بانى له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا باسى له‌وه‌شكرد، “لە سمارت سولییەوە کێشە بنەڕەتییەکانی حوکمڕانیمان باس دەکەن و داوا لەهاووڵاتییان دەکەن بە فعلی بەشداربن لەچارەسەرکردنیان”، نه‌شیشارده‌وه، “سمارت سولی دەکەنە پردێکی پتەو بۆ دروستبوونی پەیوەندییەکی تەندروست لە نێوان بازاڕ و زانکۆ و ناوەندە ئاکادیمییەکانمان”.
به وته‌ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “پلات فۆرمی سمارت سولی و کۆڕبەندی گەشەپێدان و کارسازیی گانجان كه به‌مزووانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت بەیەکەوە تەواوکەری پڕۆژەکانی خزمەت و چاکسازین لە حوکمڕانی کوردستان”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
20 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
20 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش



