سەرۆکی حکومەتی هەرێم زانیاریی لەبارەی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانەوە خستە ڕوو

مەسرور بارزانی
SNN
سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، بۆ دابینکردنی پارەی سێ مووچەی داهاتووی مووچەی خۆرانی هەرێم ،هەموو پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر حکومەتی ناوەند جێبەجێ کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر سەبارەت بەو نامەیەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە بۆ دابینکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بێجگە لەو نامانەی بۆ ناردنی 700 ملیار دینار ئاڕاستەی سودانی کردووە، لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
وتیشی، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، پارەی شەش مانگی دیکە بۆ ھەرێم دابینبکرێت، حکومەتی عێراقیش پێوتوون، دەبێت لە مانگی 12 حسابات پاکتاوبکرێت، بۆ ئەوەی بزان چەند ماوە، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی عێراقن.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئاشکاریکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تێگەیشتنی زۆر باش ھەبووە، ئومێد دەکات بە ئەنجامێکی باش وەڵامی پێشنیازەکانی ھەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بدرێتەوە، چونکە حکومەتی ھەرێم ھەموو ئەرکە یاسایی و تەکنیکییەکانی جێبەجێکردووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
5 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
7 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



