هیومان رایتس وۆچ لەسەر بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی غەززە هاتەدەنگ

- لە ٣٣يەمین ڕۆژی جەنگدا، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینیی و دەریاییەوە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. ( Ali Jadallah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
رێکخراوی جیهانی هیومان رایتس وۆچ لەسەر بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی غەززە رایگەیاند، ئەو کارە تاوانی جەنگە و پێویستە لێکۆڵینەوە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بکرێت بۆ سەر نەخۆشخانەکان.
لە راگەیەنراوەکەی رێکخراوی ( Human Rights Watch) دا هاتووە، ئیسرائیل تا ئێستا نەیتوانیوە بیسەلمێنێت حەماس نەخۆشخانەکان بۆ مەبەستی سەربازی بەکاردەهێنێت، هەر بۆیە پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە و هاوڵاتیانی سیڤیل رابگرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، هێرشە بەردەوامە نایاساییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە و تیم و هۆكارەكانی گواستنەوەی پزیشكی و وێرانكردنی سیستمی تەندروستی لە كەرتی غەززە پێویستە لێكۆڵینەوەی لەسەر لێبكرێت بەوپێیەی تاوانی جەنگن.
ئەمە لەکاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل لە 5ی تشرینی دووەمەوە رایگەیاندبوو حەماس نەخۆشخانەكان بەكاردەهێنێت هەر بۆیە هێرشەکانی کەرتی تەندروستی کردووەتە ئامانج، بەگوێرەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ ئیسرائیل هیچ بەڵگەیەكی نییە و پاساوی بێبەشكردنی نەخۆشخانە و ئۆتۆمبیلەكانی فریاكەوتن لە پارێزبەندی پێببەخشێت بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی.
لە کۆتاییدا ئاشکرایانکردووە، پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ هێرشە نایاسییەكانی بۆ سەر نەخۆشخانە و ئۆتۆمبیلەكانی فریاكەوتن و هاوڵاتیانی مەدەنی رابگرێت، لەهەمان کاتدا ئەو گەمارۆیەی بەسەر سەرتاسەری كەرتی غەزەدا سەپاندویەتی كە دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ كە خۆی لەسزادانی بەكۆمەڵدا دەبینێتەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



