پارێزگارى سلێمانى چه‌ندین نهێنى و قسه‌ى نه‌وتراو له‌به‌رنامه‌ى دیدارى SNNه‌وه ئاشكرا ده‌كات

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى
SNN
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت جارێكى تر ئاماده نییه له‌سه‌ر پشكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى كاندید بكاته‌وه و ده‌شڵێت: “گۆڕان ده‌توانێت لێردا بوه‌ستێت”.
رۆژنامه‌نووس دیدار غازى له نوێترین ئه‌ڵقه‌ى به‌رنامه‌ى (دیدارى SNN)دا میواندارى د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى كردووه. له به‌رنامه‌كه‌دا پارێزگارى سلێمانى باسى چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى پارێزگاكه و نه‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و نه‌ناردنى پاره بۆ سلێمانى ده‌كات. هاوكات، تیشك ده‌خاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و رۆڵى نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى پێشووى بزووتنه‌وه‌كه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باسى، دۆخى حكومڕانى و په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌كات.
له به‌رنامه‌كه‌دا پارێزگارى سلێمانى بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات، “ئاماده نییه جارێكى تر له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خۆى كاندید بكات” و ده‌شڵێت: “گۆڕان نابێت ساڵ بخاته‌سه‌ر ته‌مه‌نى سیاسى خۆى. من له‌به‌رده‌م جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش وتومه، ئێمه بۆ ئامانجێك هاتين و كارى خۆمان كرد، ده‌كرێت لێره‌دا بوه‌ستین”.
بڕیاره كاتژمێر 7:30ى ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه 15ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌رنامه‌ى دیدارى SNN له‌ڕێگه‌ى په‌ڕه‌ى تایبه‌تى تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN) له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك پهخشبكرێت كه چه‌ندین نهێنى و قسه‌ى نه‌وتراوى تێدایه له‌سه‌ر زارى پارێزگارى سلێمانیه‌وه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



