نویترین زانیاری لەبارەی گۆڕانكاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لەمانگی داهاتووەوە

کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستا لە نێوان 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتیان دەدەین، بەڵام لە سەرەتای مانگی داهاتوو گۆڕانكاری بەسەر شێوازی پێدانی كارەبا دێت، هاوكات لە ئێستادا هاووڵاتیان و هاوبەشانی جۆرە جیاوازەكانی كارەبا بڕی 350 ملیار دینار قەرزداری كارەبان.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە گۆڕانكاری بەسەر كاركردنی مۆلیدەكان دێت بەجۆرێك شەوانە لە كاتژمێر یەكی شەو بۆ 12 ی نیوەڕۆ كارەبای مۆلیدە بەهاووڵاتیان نادرێت و مۆلیدەكان كاریان پێناكرێت بەڵام لەكاتژمێر حەوت بۆ هەشت ی سەرلەبەیانی كاتژمێرێك كارەبای مۆلیدە بۆهاووڵاتیان دابیندەكریت، هاوكات ئەگەر سوتەمەنی بەسەرهاووڵاتیان دابەشبكریت و هاوكات گرفتی مووچەش چارەسەر بكرێت ئەوا بەدڵنیایی كاریگەری باشی دەبێت كەمكردنەوەی فشارەكان بۆسەرهێلەكانی كارەبا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا لێخۆشبوونی لە %15 بۆ قەرزی كارەبای هاووڵاتیان كاری پێناكرێت تەنها بۆ قەرزی هاوبەشانی بازرگانی و كشتوكاڵ و حكومی كاری پێدەكرێت ئەوەش تا 28ی ئەم مانگە كاری پێدەكرێت، هاوكات لە ئێستاشدا بەسەرجەم هاوبەشانی كارەبا بڕی 350 ملیار دینار پارەی قەرزی كارەبایان لاماوە.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەراوەتی گشتی كارەبای سلیمانی ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا لەوەرزی پایزداین و هێشتا پلەكانی گەرما زۆر نزم نەبوونەتەوە ئەمە وایكردووە كە خواست لەسەر كارەبا زۆر نەبێت، هەر ئەمەش وایكردووە كە لەم وەرزەدا بتوانین بڕی 18 تا 19 كاتژمێر كارەبا بۆهاووڵاتیان دابین بكەین، بەڵام بە دڵنیاییەوە لەسەرەتای مانگی داهاتوو ئەم بڕە گۆرانكاری بەسەردا دێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



