بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی هەڵەبجە ئامادەنین لە نەجەف نەشتەرگەرییان بۆ بکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی ڕەزامەندی دەربڕیوە كە تێچووی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو بۆ 19 بەرکەوتووی چەكی كیمیایی بگرێتە ئەستۆ و بڕیارە رۆژی پێنج شەممە ئەو بریندارانە بگوازرێنەوە بۆ شاری نەجەف، بەڵام زۆرینەی بریندارانی چەكی كیمیایی ئامادەنین بچنە نەجەف بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە.
لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەSNNی رایگەیاند: دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراقی تێچووی ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاوی بۆ 19 بەركەتوووی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە ئەستۆگرتووە و بڕیارە رۆژی پێنج شەممە لەشاری نەجەف ئەو بەركەتووانە ببرێنە ئەو شارە، بەڵام لە كۆی ئەو 19 بەركەتووە 11 یان ئامادەنین ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن، چونكە ئێمە دەزانین كە نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو كارێكی زۆر زەحمەتە و ئەو كەسانەی پێشتر مامەڵەیان لەگەڵ ئەو نەخۆشەدا نەكردبێت نازانن بە چ جۆرێك مامەڵە لەگەڵ بریندارانی چەكی كیمایی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە بە گومانین لە ئەنجامدانی ئەم نەشتەرگەرییە چونكە گۆڕینی پزیشكانی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەنجامی باشی نابێت، بەجۆرێك ئێمە چوار بەركەوتەمان لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەوە رەوانەی وڵاتی ئێران كران، بەڵام پزیشكەكانیان گۆڕدرابوو لە ئەنجامدا بەتەواوی بینایان لەدەستدا، بۆیە گومانمان هەیە ئەمجارەش لە ئەنجامی گۆڕینی پزیشكەكان ئەنجامی نەرێنی ڕووبەڕووی بریندارانی چەكی كیمیایی ببێتەوە
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەدواداچوونمان كردووە بۆ ئەو پزیشكانەی كە بەوكارە هەڵدەستن بۆمان دەركەوتووە كە پزیشكەكان ئەزمونیان نییە و هەر كەسێكیش بەبێ ئەزمون كارێك بكات سەركەوتو نابێت، بییە هیوادارین كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەم داواكارییەكەمان بێت و ڕەوانەی ئێرانمان بكەن كە پێشتر لای پزیشكی پسپۆڕ چارەسەریمان وەرگرتووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



