چوارچێوەی هەماهەنگی رازین بە کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی

محەمەد حەلبوسی
SNN
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی رایانگەیاند، پابەندن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و رەتیشی دەکەنەوە هیچ شتێک ناوبانگی دادگای عێراقی لەکەدار بکات.
دوای کۆبوونەوەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاشکرایانکرد، رێز لە دەسەڵاتی دادوەریی دەگرن و پابەندن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی سەبارەت بە کۆتاییھێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئاماژە بەوەدەکەن، رەتیدەکەنەوە ھیچ شتێک ناوبانگی دادگای عێراقی و سەربەخۆیی و بێلایەنییەکەی لەکەدار بکات، جەختیش لە تەواوکردنی پێداویستییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەنەوە، کە بڕیارە مانگی داھاتوو ئەنجام بدرێت.
کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بوو لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ئەنجامدرا، بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتە سیاسییەکان و رەوشی عەززە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
2 hours لهمهوپێش



