
مهسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهكاتى بهسهركردنهوهى قوربانیانى لافاوهكهى ههولێر له ساڵى 2021 | فۆتۆ: KRG
SNN
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارن رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە کە زۆرترین ئاستی بارانبارین لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەواش، هەفتەی داهاتووش بارانباران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە (16ـی تشرینی دووەمی 2023) فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە پێی پێشبینییەکانیش سبەی هەینی، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
رۆژی چوارشەممە، (16ـی تشرینی دووەمی 2023) بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە؛ لە پارێزگای هەولێر 30.2 ملیم، سلێمانی 9.1 ملیم، دهۆک 0.5 ملیم، کەرکووک 27 ملیم و لە هەڵەبجە حەوت ملیم باریوە. لە قەزاکانیش بەرزترین رێژە بە 32.4 ملیم لە چەمچەماڵ بووە.
لەلایەن خۆیەوە، دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند: “دوای دابارینەکەی چوارشەممە، رۆژی هەینی دووبارە شەپۆلێکی نوێی دابارین لەسەر هەرێمی کوردستان چڕ دەبێتەوە، بۆیە دووبارە بارانبارین دەست پێ دەکاتەو و پلەکانی گەرمی زیاتر دادەبەزن.”
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی وتیشی، “رۆژی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو ئەو کاریگەرییە کەم دەبێتەوە و کەش سەقامگیر دەبێت بەڵام رۆژی دووشەممە و سێشەممە دووبارە بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”
پێشتریش بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “رۆژی هەینی لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەڕاست ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەڕاستی هەرێم نمە باران لە کاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات، رێژەی دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لە ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی دوای نیوەرۆ. لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



