واده‌ى ناردنى 700 ملیاره‌كه له به‌غداوه بۆ مووچه‌ى مانگى 9 راگه‌یه‌نرا

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق، به‌غدا 700 ملیار دینار بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت: “هه‌رێم داواى قه‌رزى نوێى له به‌غدا كردووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ى تشرینى دووه‌م، د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به SNNى راگه‌یاند، “له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى (18 بۆ 25ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م) به‌غدا كۆتا قیستى بڕیارلێدراو كه بڕكهى 700 ملیار دیناره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، ئایا رێكاره‌كان هاوشێوه‌ى دوو مانگى رابردوو ده‌بن؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وتى: “به‌ڵێ، رێكاره‌كانى ناردنى 700 ملیاره‌كه به هه‌مانشێوه‌ى دوو مانگى رابردوو ده‌بێت”.
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له كۆتایی ده‌ركه‌وتنیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان كه له رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م بوو له هه‌ولێر مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانى به‌وه‌دا نا كه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و وتى: “نه‌وه‌ك ته‌نیا نامه، به‌ڵكو به ته‌له‌فۆن قسه‌شم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كردووه و ئه‌وان ده‌ڵێن: مانگى كانونى یه‌كه‌م، پاكتاوى دارایی ده‌كه‌ین و ئه‌وكات بڕیارى لێوه ده‌ده‌ین”.
له‌باره‌ى وه‌ڵامى به‌غدا، د. نه‌رمین مه‌عروف ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “هه‌رێم داواى قه‌رزى نوێى كردووه له به‌غدا بۆ پاره‌ى مووچه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه”.
ناردنى 700 ملیاره‌كه به‌شێكه له بڕیارێكى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، كه بڕیاریدا بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى ئه‌یلول، تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌م مانگانه بڕى 700 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات، پاشان له پشكى هه‌رێم له بودجه قه‌رزه‌كه پاكتاو بكرێته‌وه.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



