
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش تەم دروست دەبێت و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت:”لە جەند ناوجەیەکی هەرێمی کوردستان پەڵەی داوە”.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینی، 17ی تشرینی دووەمی 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بونی تەمێکی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە هەندێک ناوچە، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، رێژەی دابارین لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت، پاشان کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم .
هەروەها سبەى شەممە 18ی شوباتی 2023، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانی تەمێکی کەم دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لەناوچە شاخاوویەکانی باکووری هەرێم .
هەروەها، شاڵاو هیدایەت پسپۆڕی بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی قەرەداغ و کۆیە و ڕاپەڕین پەڵەی داوە.
شارەزایانی کشتوکاڵی لە بارەی بارانی پەڵەوە دەڵێن: هەرکاتێک چینی سەرەوەی زهوى بە قوڵی 30بۆ 40 سانتیمهتر تەڕ بوو پەڵە دەدات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 24 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران : 19 پلەى سیلیزى
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



