ناوى ئه‌و دوو كاندیده ئاشكرا بوو كه كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ جێگرتنه‌وه‌ى حه‌لبوسى

محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى فراكسیۆنى بایراق ئه‌لخه‌یر رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ش كه‌س خۆیان كاندید كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ده‌شڵێت: “هه‌ریه‌كه له مه‌حمود مه‌شهه‌دانى و سالم عیساوى زۆرترین چانسى ئه‌وه‌یان هه‌یه پۆسته‌كه‌یان پێبدرێت و له ئێستادا كێبڕكێ ده‌كه‌ن”.
رۆژى 14ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵاى له‌یس دلێمى، ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌تاوانى ساخته‌كردنى نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقى هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له پۆسته‌كه‌ى دووریخسته‌وه. یه‌كێك له باسه گه‌رمه سیاسیه‌كانى سه‌ر ساحه‌ى سیاسى عێراق له ئێستادا بریتیه له پڕكردنه‌وه‌ى كورسیه‌كه‌ى حه‌لبوسى به‌تایبه‌ت كه دوێنێ پێنجشه‌ممه 16ى تشرینى دووه‌م، دادوه‌ر جاسم عومەیری، سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق رایگه‌یاند، “بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌ندامیه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و دوورخستنه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌ى بڕیارى كۆتاییه و تانه‌ى یاسایی لێ‌نادرێت”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى محه‌مه‌د خالیدى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى بایراق ئه‌لخه‌یر به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ماوه‌ى 72 كاتژمێر كوتله سوننه‌كان له‌نێو خۆیاندا له كۆبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامدان. له ئێستادا شه‌ش كه‌س كاندیدن بۆ ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پڕبكه‌نه‌وه”.
وتیشى: “دوو له كاندیده‌كان به‌ناوى محه‌مه‌د مه‌شهه‌دانى و سالم عیساوى زۆرترین چانسیان هه‌یه له ئێستا بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و پۆسته و كێبڕكێكه له‌نێوان ئه‌و دوو كاندیدهدایه”.
به وته‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى بایراق ئه‌لخه‌یر له 48 كاتژمێرى داهاتوودا سێ كۆبوونه‌وه‌ى گرنگ ئه‌نجامده‌درێن له‌نێوان كوتله سونییه‌كاندا به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى لیستى ناوى كاندیده‌كان و ده‌ستنیشانكردنى واده‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران”.
قسه‌كانى سه‌رۆكى فراكسیۆنى بایراق ئه‌لخه‌یر له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ 50 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژوویان كۆكردنه‌وه و داوا ده‌كه‌ن سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نا ئاسایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى عێراق.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 mins لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش


