راگه‌یه‌نراوێكى گرنگ له كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمه‌وه

نەوتی هەرێمی کوردستان Haider Mohammed Ali / AFP
SNN
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى دووه‌م، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) راگهیهنراوێكیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند، هیچ پەیوەندییەکی فەرمیان پێنەگەیشتووە لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی و ده‌شڵێن: “پێویسته به شێوه‌ى راسته‌وخۆ پاره‌یان پێبدرێت و به هه‌مان ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى كردویانه كاره‌كانیان بكه‌ن”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “پابه‌ندن به چاره‌سه‌رى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”، جه‌ختيش له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، “”گرێبەستە هاوبەشەکانی بەرهەمهێنان له‌نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاكان وەک خۆیان کارپێکراو دەمێننەوە. هاوكات ئه‌م گرێبه‌ستانه لەلایەن دادگای ئینگلیزەوە بەڕێوەدەبرێن، هەر ناکۆکییەکیش هەبێت له‌م بابه‌ته‌دا لەرێگەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لەندەن چارسەر دەكرێت”.
كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سێ مه‌رجى سه‌ره‌كیان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى كوردستان راگه‌یاندووه كه بریتین له، “دڵنیاییدان له‌باره‌ى راده‌ستكردنى شایسته دارایيه نهدراوهكانى رابردوو و داهاتووش. پێدانى پاره‌ى نه‌وتى فرۆشراو به كۆمپانیاكان به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ و مانه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كان (گرێبه‌ستى هاوبه‌شى) به‌شێوه‌ى ئێستا و كاركردن پێیان”.
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كه به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یان عه‌بدولغه‌نى، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به‌ڕێوه‌چوون، ئەپیکور له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایان كردووه، “هیچ پەیوەندییەکی فەرمیان پێنەگەیشتووە لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی”.
به‌پێى زانیاریایهكانى ناو به‌یاننامه‌كه‌ى ئاپیكور، “حكومه‌تى عێراق به‌هۆى جێبەجێنەکردنی پابەندییەکانی له رێککەوتنی بۆری نەوتی عێراق – تورکیا، رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت. هاوكات قه‌باره‌ى زیانى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه”.
كۆمه‌ڵه‌ى پیشه‌سازى نه‌وتى كوردستان له به‌یاننامه‌كه‌دا پابه‌ندى خۆى بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى چاره‌سه‌رى خێراى كێشه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، “چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشه‌یه له قازانجى هه‌ردوولایه”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



