شاره‌زایه‌كى ئابوورى كۆتایی قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلارى ئاشكرا كرد

دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى ئاشكراده‌كات، ته‌نیا له حاڵه‌تى قه‌ناعه‌ت پێكردنى ئه‌مریكا بۆ مامه‌ڵه‌كردن به دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتێكى تر كه سزاى ئه‌مریكاى له‌سه‌ر نییه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار داده‌به‌زێت و قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ى تشرینى دووه‌م، نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زایی ئابوورى عێراق رایگه‌یاند، “قه‌یرانى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رده‌وامى ده‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى سزا ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران به‌رده‌وامیان هه‌بێت”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا، كاریگه‌ریی رێوشوێنه‌كانى بانكى ناوه‌ندى له‌سه‌ر جێگیر كردنى نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار چى بووه؟ نه‌بیل مه‌رسومى ده‌ڵێت: “دروستكردنى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى گواستنه‌وه‌ى دۆلارى بۆ ئێران قورس كردووه، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنى رۆیشتنى دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران زۆر قورسه، چونكه ساڵانه له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا به قه‌باره‌ى 10 ملیار دۆلار بازرگانى هه‌یه و ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار به قه‌باره‌ى 3 ملیار دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن له ئێران”.
له‌باره‌ى چاره‌سه‌ره‌كانى كێشه‌كه و جێگیر كردنى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “ته‌نیا له حاڵه‌تى قه‌ناعه‌تكردن به ئه‌مریكا به بازرگانیكردن له‌گه‌ڵ ئێران به دۆلار یان گواستنه‌وه‌ى رێڕه‌وى بازرگانى له‌گه‌ڵ وڵاتێك گه‌مارۆى ئه‌مریكاى له‌سه‌ر نییه عێراق له‌م دۆخه رزگار ده‌كات”.
ماوه‌ى زیاتر له چوار رۆژه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌رچاوى به‌خۆیه‌وه بینوه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار بۆ 155 هه‌زار دینار دابه‌زى. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى 11ى تشرینى یه‌كه‌م، لە ئەبوزەبی پایتەختی ئیمارات شاندێکی بانکی ناوەندیی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا كۆبوونەوه و شاندە ئەمریکییەکە ڕازیبوە باڵانسی پێشینەی پێنج بانکی عێراقی بۆ پرۆسەی حەواڵە بەرز بکاتەوە و پێداچونەوە بە پرسی رەتکردنەوەی بەشێک لە داواکارییەکانی حەواڵە دەکات و هەوڵدەدات مەرجەکانی سەر پەسەندکردنی حەواڵەکان ئاسان بکات.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


