مووچەی وانەبێژان دابەشدەکرێت و مامۆستایانیش لە هەولێر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن

0
334

SNN-

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، مووچەی مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت و مامۆستایانیش لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، ڕۆژی یەکشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2023، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەکانی بەردەڕەش و ئاکرێ، سۆران، ڕواندز، چۆمان، شێخان، دەشتی هەولێر، مخمور بۆ ڕۆژەکانی داهاتوو پەروەردەکانی دیکە دابەشدەکرێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژانە لەهەولێر بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندن هەمەیشەیی بوونی وانەبێژان و لە پێناو گەڕانەوەی ڕێز و شکۆ بۆ مامۆستا ، لە پێناو نەھێشتنی چینایەتی ، لە پێناو بەرەو پێش چوونی سلکی پەروەردە ، لە پێناو بە یەك چاو سەیرکردن لە ماف و ئەرك دا ، ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین کە (دامەزراندن)ــە ، مەردبن ئامادەبن بۆ مافی خۆتان ، ماف نادرێ ، دەسەنرێت .

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکی خۆی، مامۆستا عەلی رەئوف بۆ رۆژی دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە رفێندراوە و تاوەکو ئێستاش ئازاد نەکراوە.

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە ، کرێی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this