ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە بارەی پێبژاردنی دواکەوتنی قیست و قەرز بڕیاریدا

SNN-
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بەرامبەر دواکەوتنی قیستی خانوبەرە وەردەگیرێ، حەرامە.
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: دوای ئەوەی كۆمەڵێك لە خاوەن نووسینگەكانی عەقارات، چەند پرسیارێكیان ئاراستەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا كرد، لەبارەی دانانی مەرجی غەرامەكردن لە كاتی دواكەوتنی دانەوەی قیستەكان لە كاتی فرۆشتنی خانوو بەقیست و كاریگەریی ئەو مەرجە لەسەر كاری عەقارات، كە وەك ناوەندگیرێك كار دەكات بۆ پێكهێنانی كڕیار و فرۆشیار؛ ئەنجوومەنەكە سەبارەت بەو پرسە بەم جۆرەی فەتوای خۆی راگەیاند:
(غەرامەی تاخیربوون) حەرامە و بەتایبەتی لە بابەتەكانی قەرز و قیستدان، بەو پێیەش هەر لە ئەوەلەوە گرێبەستەكە حەرامە و نابێت مسوڵمان خۆی لێ بدات، هەروەها هەر ئاسانكارییەكیش بۆ ئەو جۆرە گرێبەستانە بكرێت، وەك ئەوەی كە دەڵاڵ و سەمسار و خاوەن عەقارات دەیكەن؛ هەمان گوناهی سووخواردن تەحەمول دەكەن.
1- بۆ هەردوو لایەنی گرێبەست، وەك یەك ریبایە و حەرامە، گرێبەستەكە هەر لە ئەوەلەوە (بەتاڵ)ـە.
2- ئەگەر كڕیار لە ئەوەلیشەوە نیەتی تاخیركردنی قیستەكەی نەبێت، هەر دیسان حەرامە؛ مادام واژووی كرد لەسەر گرێبەستەكە كە مەرجێكیان سەردەكێشێت بۆ ریبا.
3- خاوەن عەقاراتەكانیش نابێت ناوەندگیری بكەن لەو حەرامەدا.
4- بەڵام ئەگەر گرێبەستەكە خاڵی بوو لەو مەرجە (مەرجی غەرامەی تاخیربوون)؛ ئەوا هیچ كێشەیەكی شەرعیی تێدا نییە.
5- پێشنیاری ئێمە ئەوەیە كە ئەو مەرجە لاببرێت لەو گرێبەستەدا، لە جیاتی ئەوە دەتوانن هەركات تاخیر بوو كڕیارەكە؛ ئەوا ئیلزام بكرێت بەوەی كە زیاتر لە دوو قیست بدات لە كۆی ئەو مەبلەغەی كە لە سەرەتاوە لەسەری رێككەوتوون.
6- ئەگەر خاوەن عەقاراتەكان لە سەرەتاوە دڵنیا نەبوون لەوەی كە گرێبەستە یاساییەكەی دووەم مەرجی غەرامەی تاخیربوونی تێدایە؛ ئەوا بۆ ئەمان كێشەیەكی شەرعی نابینینەوە، چونكە شەرع زاهیربینە و حوكمی شەرعی لەسەر یەقین و دڵنیایی بنیات دەنرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


