ئەمریکا وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکەکانیان لە عێراق دایەوە

SNN
سوپای ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشی ئاسمانییان بۆسەر دوو دامەزراوە لە عێراق ئەنجامداوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکەدا، سوپای ئەمەریکا رایگەیاند:” هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، کە لە چەند هێرشێکی جیا جیادا دوو دامەزراوەی عێراقییان بە ئامانج گرتووە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکان وەڵامی ئەو هێرشانە بوون کە ماوەیەکە بەردەوام دەکرێتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا و لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران.
لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەوەیخستووەتە ڕوو، هێرشەکە بۆ سەر بارەگای میلیشیاکانی نزیک لە ئێران بووە و بەهۆیەوە چەند چەکدارێک کوژراون.
دەڵێت “ئەو هێرشانەیان دوای ئەوە هاتووە کە چەکدارێک بە موشەکێکی بالیستکی کورت مەودا هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، کە بەهۆیەوە هەشت سەربازی ئەمەریکی بریندار بوون”.
More News
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
45 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
45 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش



