لەبارەی مووچەی سێ مانگی داهاتووی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە روونکردنەوە دەدرێت

مووچە
SNN
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تیمێکیان ئامادەیە بچێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی دانوستان کردن لەسەر مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، وتیشی “مانگی داهاتوو پڕۆژەی “هەژماری من” لە سلێمانی و دهۆك جێبەجێ دەکرێت.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەم، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێی کردووە.
لە بارەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، وتوویەتی “تیمێکمان ئامادەیە بەمەبەستی دانوستان بچێتە بەغدا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانیش ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە مووچە دەربڕیوە.”
ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆژەی “هەژماری من” لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەکە لە هەولێر کۆتایی دیت و مانگی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆکیش دەستپێدەکات، کە کارە رۆتینییەکانی وەرگرتنی مووچە ناهێڵێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



