وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگى باڵیۆزى ئه‌مریكاى كرد

كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق | فۆتۆ: حكومه‌تى عێراق
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگى باڵیۆزى ئه‌مریكاى له عێراق كرد و سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ى كرد كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكاوه كرایه له‌سه‌ر باره‌گایه‌كى حه‌شدى هشه‌عبى له باكوورى بابل و ده‌ڵێت: “ئه‌وه‌ى روویداوه مه‌ترسیداره و پێشێلكردنێكى روونى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه”.
به‌ره‌به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌م، سوپاى ئه‌مریكا به فڕۆكه بۆردومانى فه‌رمانده‌یی جه‌زیره‌یان كرد له كه‌رتى جورف ئه‌ل-نه‌سر له باكوورى بابل كه باره‌گاى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه، له ئه‌نجامدا هه‌شت چه‌كدار كوژران و چوارى تریش بریندار بوون. له‌پاش رووداوه‌كه حكومه‌تى عێراق سه‌ركۆنه‌ى كرد و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “هێرشه‌كه به‌بێ ئاگادارى حكومه‌تى عێراق روویداوه، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراقه و هه‌وڵێكه بۆ تێكدانى ئارامى و ئاسایشى ناوخۆى وڵات”.
له نوێترین پێشهاتى رووداوه‌كه‌دا، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى ئه‌لینا رۆمه‌ناوسكى، باڵیۆزى ئه‌مریكاى كرد له عێراق و له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى روویداوه پێشهاتێكى مه‌ترسیداره و پێشێلكارییه‌كى روونى سه‌روه‌ری خاكى عێراقه. عێراق پابه‌نده به پاراستنى هێزه بیانیيه‌كان به‌گوێره‌ى ده‌ستوور، چونكه ئه‌وه ئه‌ركه”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ین و به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه، “وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به روونى هه‌ڵوێستى تووندى وڵاته‌كه‌ى له‌باره‌ى پێشهاته‌كه گه‌یاندووه‌ته باڵیۆزى ئه‌مریكا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


