
دۆخێکی باراناویی
SNN
بەوتەی شارەزایەکی کەشناسی لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، هەرمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاتر لە سەر ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک دەبێت.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی نوێی بارانبارین، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی ساردی جەمسەری کە سەنتەرەکەی بەسەر باکووری تورکیا و وڵاتانی باکووری و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاوەیە، کاریگەریی لاوازی لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت.
راشیگەیاندووە، سبەی شەممە 25/11/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆدا بە بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، بارانی پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك دەست پێدەكات، لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە 26 و 27ی مانگ، کاریگەرییەكەی زیاتر دەبێت و ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ لە ناوچە شاخاوییەکاندا و بارانێکی کەم بۆ مامناوەند لە ھەندێک کات لە سەنتەری پارێزگاکان پێشبینی دەکرێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی ئەوەشخستووەتەڕوو، كە بە گشتی کاریگەریی زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەبێت، تا بەرەو باشووری ھەرێمی كوردستان بڕۆین، کاریگەرییەكەی بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، پلەی گەرما لە ماوەی ئاماژەپێکراودا زیاتر جێگیر دەبێت، لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکاندا، خێرایی با لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە مامناوەند بۆ چالاک دەبێت.
ئاراس جەبار باسی لەوەش كردووە، کاریگەریی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، بەڵام لە وڵاتانی باکوور و ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و تورکیا، ھەر لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەوە 26 و 27ى مانگ، شەپۆلێکی سەرما و بەستەڵەک و بەفربارین بە ڕێژە و کاریگەریی جیاواز دەیانگرێتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


