لە 48 رۆژی جەنگی غەززەدا دوو هێندەی جەنگی ئۆکرانیا ژن و منداڵ کوژراوە

ژن و منداڵێک لە غەززە
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بە پێداچوونەوە بە ململانێکانی رابردوو و چاوپێکەوتن لەگەڵ شارەزایانی بواری چەک، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە جیاوازە لە هێرشەکانی ساڵانی رابردووی وڵاتانی دیکە، چونکە رێژەی گیانلەدەستدان لە غەززە لەکاتی بۆردومانی ئیسرائیلدا بە شێوەیەکی نائاسایی بەرزبووەتەوە.
رۆژنامەکە ئەوە رووندەکاتەوە، رێژەی گیانلەدەستدان لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی نائاسایی بەرزبووەتەوە بەو پێیەی بەراورد بە جەنگی دوو ساڵەی ئۆکرانیا و روسیا، لە غەززە دوو هێندەی ئۆکرانیا ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
شارەزایانیی بواری سەربازی ئەو بەراوردە دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە ئەو بۆمبانەی لە غەززە بەکارهێنراون گەورەترن لەو بۆمبانەی کە ئەمریکا بەکاریدەهێنا کاتێک شەڕی داعشی دەکرد لە شارەکانی وەک موسڵ و ڕەقە، لە هەمان کاتدا شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا زیاتر شەڕی تانک و پلان و تۆپرانە، بەڵام شەڕی ئیسڕائیل و حەماس لە غەززە شەڕی فڕۆکەی جەنگییە و ئامانج تێیدا وردترە.
More News
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
45 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
45 mins لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
1 hour لهمهوپێش



