
SNN-
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا داوا لە سەرۆکوەزیرانى عێراق دەکات دادگایی ئەو بەرپرسانە بکرێت کە بەرپرسن لە هێرشکردنەسەر هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق و داواى پاراستنى بارەگاکانیشیان دەکات .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە ئەنتۆنى بلینکن، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامداوە و داوایکردووە کە حکومەتى عێراق پابەند بێت بە پاراستنى تەواوى ئەو بنکە و بارەگایانەى هێزەکانى ئەمەریکاى تێدایە و ئەو بەرپرسانەش دادگایی بکرێن کە بەرپرسن لە هێرشەکان بۆسەر بنکەکانى ئەمەریکا لە عێراق.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا باسیان لەو گرژییانە کردوە کە لە کەرتى غەززە هەیە و جەختیان کردوەتەوە کە پێویستە رێگە لە فراوانبونى بگیرێت و باسیان لەو رێگەچارانەش کردوە کە دەبێتە چارەسەرێکى دۆخەکە.
پێشتر پنتاگۆن بڵاویکردەوە کە لە 17ـى ئۆکتۆبەرەوە 73 جار بنکەکانى ئەمەریکا لە عێراق و سوریا روبەڕوى هێرش بونەتەوە و گروپى مقاوەمەى ئیسلامیش لە عێراق چەند جارێک ئەنجامدانى هێرشەکانى لە عێراق و هەرێمى کوردستان گرتە ئەستۆ.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


