
باران بارین لە سلێمانی
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ چوار شەممە 2023-12-6، ئاسمان بە گشتى هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەى پچڕ پچڕ ، رێژەى دابارینەکە لە سنورى پارێزگاى دهۆک زیاتر دەبێت.
هەروەها سبەى پێنجشەممە 2023-12-7، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان بەتایبەتی لە سنورى پارێزگاى دهۆک و پلەکانی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 10 پلەى سیلیزى
سۆران : 17 پلەى سیلیزى
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



