ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات 50 ملیار دۆلار قەرەبوونی کوشتنی قاسم سلێمانی بکاتەوە

قاسم سولهیمانى، فهرماندهى فهیلهقى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێران | فۆتۆ: Anadolu Agency/Getty Images
SNN
دەسەڵاتی دادوەری ئێران بڕیارێکی دەرکرد و داوا دەکات ئیدارەی ئەمەریکا لەبەرامبەر کوشتنی قاسم سولەیمانی دا، 50 ملیار دۆلار قەرەبووی بکاتەوە، کە لە سەرەتای ساڵی 2020 لە عێراق بەدەستی ئەمەریکیەکان کوژرا.
ئاژانسی “میزان”ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی سێ هەزار و 318 هاووڵاتی لە سەرتاسەری وڵات سکاڵایان تۆمارکردووە، دادگای یاسایی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لقی 55ـی تاران، بڕیاریدا کە پێویستە ئیدارەی ئەمەریکا و کەسایەتییەکانی حکومەتی ئەمەریکا قەرەبووی زیانە ماددی و مەعنەوییەکان کوشتنەکە بکەنەوە، بە بڕی 49 ملیار و 770 ملیۆن دۆلار.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، دادگاکە لەم دۆسیەیەدا، 42 کەس و قەوارەی ئەمەریکیی بە دۆناڵد ترەمپ و بەرپرسانی ئیدارەکەی سزاداوە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
5 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
7 hours لهمهوپێش



