” ئەم پەتایەی بڵاوبووەتەوە ئەگەر کۆرۆناش بێت بووە بە بەشێک لە پەتا وەرزییەکان”

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا
SNN
پسپۆڕێکی تایبەت بە نەخۆشییەکانی منداڵان رایگەیاندووە، ئەم پەتایەی بڵاوبووەتەوە ئەگەر کۆرۆناش بێت تێکەڵ بە پەتا وەرزییەکان بووە و بەردەوام لە گۆرانکاریدایە، ئەوەی گرنگە دایک و باوک بزانن چ دەرمانێک دەدەن بە منداڵەکەیان و لە حاڵەتی توند و هەندێک حاڵەتی تردا سەردانی نەخۆشخانە بکەن.
د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشک و پسپۆڕی منداڵان لەبارەی پەتای وەرزییەوە بە SNNی راگەیاند، ئەم پەتایەی بڵاوبووەتەوە ئەگەر کۆرۆناش بێت بووە بە پەتای وەرزی، بەردەوام لە گۆراندایە و دەمێنێتەوە و تێکەڵ بە پەتا وەرزییەکان بووە و بووە بە بەشێک لە پەتا وەرزییەکان.
سەبارەت بە ڤاکسینی کۆرۆنا و کاریگەرییەکەی وتی “ڤایرۆس دەکرێت بەردەوام خۆی بگۆڕێت و ڤاکسینەکە هەندێکیان لاواز دەکات مەرج نییە لەناوی ببات، من خۆم دوو جار کوتاوە بەڵام توشی کۆرۆنا بووم، واتە مانای ئەوە نییە توشی کۆرۆنا نابیت بەڵکو بەسوکی پەتاکە دەگریت”.
د.پشدەر عەبدوڵا بۆ نیشانەکانی پەتا وەرزییەکە ئاشکرایکرد، هەموو ڤایرۆسێک حاڵەتی سوک و توندی هەیە، چەندین جۆری ڤایرۆسەکە هەیە نمونە جۆرێکیان منداڵی توشبوو یەک بۆ دوو رۆژ لوتی تەڕی و هەڵامەتی سوکی دەبێت و دواتر دەیکات بە خیزەی سنگ و هەناسە توندی و کۆکە، جۆرێکی تر هەیە، منداڵەکە نیشانەی سوکی هەیە وەک کۆکە و لوت تەڕی دوای چەند رۆژێکی کەم چاکدەبێتەوە.
وتیشی “بۆ خەڵک زۆر گرنگە چەند شتێک بزانێت وەک، ئەگەر منداڵەکەی بچوک بوو لەگەڵیدا نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو وەک نەخۆشییەکانی سنگ و دڵ و کۆئەندامی مێشک و دەمارەکان، یان تای بەرزی هەبوو دەرمانەکانی دابەزینی تا سوودی نەبوو لەگەڵ هەناسەی توند بوو یان شینبوونەوەی لێوی هەبوو یان شیری بۆ نەخورا و رشایەوە یان گەشکەی لەگەڵدا بوو ئەوا دەبێت بە خێرایی سەردانی نەخۆشخانە بکات، بەڵام ئەگەر حاڵەتەکەی سوک بوو دەتوانرێت لە ماڵەوە بە پێدانی شلە و دەرمانی تادابەزاندن چارەسەر وەربگرێت و پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات”.
لەبارەی جۆری پاتەکەوە ئاماژەی بەوەکردووە، پەتاکە تازە نییە و سەدان ساڵە هەیە، بەڵام ئەوە جۆری ڤایرۆسەکانە گۆرانکاریی بەسەردا هاتووە و رەنگە ڤایرۆسێکی تازە بێت و کۆرۆنا نەبێت، ئەوەی گرنگە نابێت لە خۆتەوە چارەسەر بدرێت بە منداڵ و نابێت بە هیچ جۆرێک دەرمانی دژە بەکتریای پێبدرێت.
بۆ ئامارەکانی توشبوونی منداڵ بۆ نەخۆشییەکان روونیکردووەتەوە، بەراورد بە ساڵی رابردوو کە سەردانی بەشی راوێژکاری کراون بۆ کۆی نەخۆشییەکان نزیکەی 800 بۆ 850 منداڵ بووە، ئەمساڵ 500 بۆ 550 بووە، لە 2022دا داخڵبوونی منداڵ 100 بۆ 130 بوو بۆ ئەمساڵ 60 بۆ 75 بووە، لەچاو پار و پێرار رێژەکە کەمترە.
هاوکات وتیشی، “بەداخەوە منداڵ هەبووە درەنگ هێنراوەتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەری پەتاکە و لە دەسەڵاتی پزیشکەکانیش نەماوە، ساڵانە منداڵ هەیە ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و تەنانەت حاڵەتی گیانلەدەستدانی منداڵ هەبووە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


