
SNN
لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە ژیانی خەڵکی غەززە پێی نایە قۆناغێکی ناخۆشەوە، بۆردوومانەکانی ئیسرائیل وایکردووە بەشێکی زۆری خەڵکی کەرتیی غەززە ئاوارەبن ئەمە جگە لەوەی ماڵ و حاڵی زۆرینەی خەڵک وێرانبووە و زیاتر لە 15 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، لەو نێوەندەدا ئاوارەیەکی فەلەستینی پەیام بۆ سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس دەنێرێت.
ماڵپەڕی عەرەبیە ئاماژەی بە تۆمارێکی دەنگی پیاوێکی ئاوارەی کەرتی غەززە کردووە کە رادیۆی ناوخۆی شارەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئاوارەیە دەڵێت “ئێمەتان لەناوبرد.. حەواڵەی خوا بیت ئەی سینوار”، یەحیا سینوار سەرۆکی باڵی سیاسی بزووتنەوەی حەماسە.
ئەو پیاوە ئاوارەیە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “ئێمە لە غەززەوە ئاوارەبووین بۆ خان یونس لەوێوە بۆ خان رەفەح، من و خێزان و خانەوادە و منداڵەکانمان هیچمان بەدەست نەگەیشتووە و پێداویستییەکانمان دزراوە”، بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، مەبەستی ئاماژەدان بووە بۆ ئەوەی حەماس هاوکارییەکانی گەیشتوونەتە ئاوارەکانی غەززە دزیویەتی و بردوویەتی بۆ ئەندامەکانی خۆی.
وتوویەتی “هیچ یەکێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس نرخی بارودۆخی خەڵکی غەززە نازانن، ئێمە تەنانەت ئاویش نادۆزینەوە”.
ئەو ئاوارەیە قسەکانی ئاڕاستەی سەرکردەکانی حەماس کردووە و دەڵێت “بارمتەکان کەلاتانن رادەستی خێزانەکانیان بکەنەوە”، ئاماژەی بەوەکردووە، سینوار و عیزەدین قەسام و محەمەد دیف خۆیان لەژێر زەوی شاردووەتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیسرائیل دەستیان کردووە بە هێرشکردنە سەر خان یونس کە گەورەترین شاری باشووری کەرتی غەززەیە و پێدەچێت گەورەترین هێرشی زەمینی بێت لە دوای ڕووخانی ئاگربەستی حەوت ڕۆژەی نێوان حەماس و ئیسرائیل.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


