
باڵەخانە سوتاوەکەی سۆران
SNN
لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە و دەستنیشانکردنی لایەنی کەمتەرخەم لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی سۆران پێکهێنرا، هاوکات ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ رۆژ ماتەمینی لە سنوورەکە ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی شەوی رابردووی سۆران پێکهێنرا، لیژنەکە ڕاسپێردراون کە بە زووترین کات دەستبەکار بن و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە بکەن، مەرجەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە و لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکەن.
هاوکات هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا پرسەنامەی ئاڕاستەی خێزانی قوربانیانى ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە سێ رۆژ ماتەمینی ڕادەگەیەنن.
لیژنه‌ی لێکۆڵینەوەکە پێکهاتووە لە عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ته‌حسین ئاكره‌یی سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی به‌رگری شارستانی به وه‌كاله‌ت، سه‌رۆك، عه‌قید یونس قادر ره‌سول –به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران، ئه‌ندام، عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر كۆچه‌ر عبدالله قادر –نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی، ئه‌ندام، دڵشاد مرادخان سلیم – ئه‌ندازیارێك، كاره‌با و نوێنه‌ری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.
شەوی ڕابردوو ئاگر لە باڵەخانەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتەوە کە خوێندکاران و مامۆستایان تێیدا نیشتەجێبوون، بە هۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و 7 کەسیش بریندار بوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


