
بەفر
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات کە ئەمڕۆ شەممە ناسەقامگیریەکی کەش بێتە ئاراوە ببێتە هۆی بارینی باران و بەفر بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی کوردستان و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
محەمەد کەمال، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، بە هۆی ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریایی ناوەڕاست و کاریگەی کەمێک شێی دەریای سور ئەگەری باران بارین هەیە و سەرەتا لە باکوری ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان شەپۆلەکە دەستپێدەکات و دواتر بەپێی کات بەرەو ناوچەکانی دیکە لە جوڵەدادەبێت،زۆرترین بڕ لە ناوچەکانی باکوری دهۆک و ئیدارەی سۆران و باکوری هەولێر و بەشێکی ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت ، هەرچی ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکوکیشە باران بارین بڕەکەی مامناوەند یان کەم دەبێت.
راشیگەیاند، سەبارەت بە بەفر بارین پێشبینی دەکەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان بەتایبەت باکوری هەرێمی کوردستان بەفر بە بڕی جیاواز ببارێ و بڕەکەی مام ناوەند دەبێت بەتایبەت چیا بەرزەکانی هەڵگورد و زنیجیرەکانی برادۆست و قەندیل و چەند لوتکە چیایەکی دیکە پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان
ئەم ناسەقامگیریە هەتا درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە کاریگەری دەبێت و دواتر کۆتای دێت.
ئەو شارەزایەی کەشناسی دەشڵێت:” لە داهاتودا شەپۆلێکی باشی باران و بەفر دووبارە کوردستان دەگرێتەوە لە سێشەممە و چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


