وەزیرەکەی سەدر وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە ئاراستەیان کراون

موقتەدا سەدر
SNN
محەمەد ساڵح عێراقی، ناسراو بە “وەزیرەکەی موقتەدا سەدر” لە نوێترین لێدوانیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی x, وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە دەڵێن هێرشەکانی دوێنێی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە ئەنجامدراوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەو تۆمەتانە سەرجەمیان “جەنگێکی هەڵبژاردنی گەندەڵانەیە” کە دژمان ئەنجام دەدرێت.
راشیگەیاند، پاراستنی باڵیۆزخانە لە چوارچێوەی ئەرکەکانی حکومەتدایە، ئەگەر حکومەت بوونی هەبێت، ئەگەر لایەنگرانی سەدریش ئەو کارەیان کردبێت و هێرشیان کردبێتە سەر باڵیۆزخانە خۆشەویستەکاندا شەرەفێکی گەورەیە بۆمان، ئەمەی کە رووشی داوە تەنیا جەنگێکی هەڵبژاردنە لە نێوان کۆمەڵێک گەندەڵدا.
بەیانی رۆژی دوێنی هەینی بە 7 مووشەک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرایە ئامانج، هێرشەکەش بە یەکێک لە گەورەترین هێرشەکان دانرا لە ساڵانی رابردوودا کە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردۆتە ئامانج.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



