
فڕۆکەخانەی هەولێر
SNN-
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رەتیدەکاتەوەکە هیچ گەشتێکی فڕۆکەخانەکەیان راگیرابێت، هەروەها داخستنی فڕۆکەخانەی هەولێریش رەتدەکاتەوە.
سەرچاوەیەک له فڕۆکەخانەی هەولێر به میدیای عێراقییەکانی راگەیاندووە، هەواڵەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانییەکان و داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بڵاوبووەتە نادروست و بێ بنەمایە، گەشتەکان لەناو فڕۆکەخانەکەدا ئاساییە.
هەروەها ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر رایگەیاندووە، دۆخی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاساییە، خشتەی گەشتەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە و هیچ جۆرە مووشەکێک یان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان فڕۆکەخانەکەی نەکردووەتە ئامانج.
دوێنێ هەینی دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر كردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


