“سەرقاڵی ئەوەین خەڵك بێنینە سەر سندوقەكانی دەنگدان، نەك وەك پارتی چەواشەكاری بكەین”

0
534

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك ئاماژە بەوەدەكات ئێمە خۆمان بەو پڕوپاگەندانەی پارتییەوە سەرقاڵ ناكەین كە دەستیان بە چەواشەكاری كردووە، بەڵكو سەرقاڵین بەوەی كە بتوانین زۆرترین دەنگدەری كورد بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، جەختیش دەكاتەوە هەر كەسێك دێتە ڕیزەكانی یەكێتی بەخێرهاتنی لێدەكەین و بیرمان لەوە نەكردووەتەوە كەس بشكێنین.
ڕەوەند مەلامەحمود، بەرپرسی مەڵبەندی دووی ڕێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كەركوك بەSNNی ڕاگەیاند: خۆشبەختانە لە ئێستادا هاووڵاتیانی كورد لە كەركوك بەتێكڕا و ئەندام و لایەنگرانی پارتیش  گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە تاكەهێزێك بەڕاستی لە خەمی هاووڵاتیانی كەركوك و دۆزی ڕەوای گەلەكەمان بێت لە ناوچە دابڕاوەكان تەنها یەكێتی نشتیمانی كوردستانە، ئەو ڕاستییەشمان لە ڕابردوو دووپاتكردووەتەوە و لەداهاتووش بەردەوام دەبین لەو سیاسەتەی گرتوومانەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە خۆمان بەو پڕو پاگەندانەی پارتییەوە سەرقاڵ ناكەین كە دەستیان بە چەواشەكاری كردووە، بەڵكو سەرقاڵین بەوەی كە بتوانین زۆرترین دەنگدەری كورد بچێتە سەر سندوقەكانی دەنگدان، چونكە پێمان وایە ئەم دەنگدانە هەلێكەو دەبێت ئێمە كورد بە ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بكەین و بتوانین ئەو مافانەی كە لێمان زەوتكراوە لەڕێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە بەدەستی بهێنینەوە.
ئەو بەرپرسەی مەڵەبندی كەركوكی یەكێتی لە شاری كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسێك دێتە ڕیزەكانی یەكێتی بەخێرهاتنی لێدەكەین و بیرمان لەوە نەكردووەتەوە كەس بشكێنین، لە ئێستادا جۆش و خرۆشێك هەیە، بۆ ئەوەی كورد لە كەركووك دەنگی زۆرینە بهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا عەقڵییەتێكی شۆڤێنی عەرەبی هەیە كار لەسەر ئەوە دەكات ئێمە وەك كورد دەنگ نەهێنین، لەبەرامبەر ئەوەدا كورد هەست بەوە دەكات پێویستە زۆرترین دەنگ بهێنین بۆ ئەوەی زۆرترین كورسی ئەنجوومەنی پارێزگا ببەینەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this