
TOPSHOT - Indian security personnel stand guard overlooking the Jammu-Srinagar highway in Nagrota near Jammu on August 14, 2019. (Photo by Rakesh BAKSHI / AFP) (Photo credit should read RAKESH BAKSHI/AFP/Getty Images)
SNN
دوای ئەوەی ساڵی 2019 حکومەتی هیندستان بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی نیمچە ئۆتۆنۆمی جامو و کشمیری زۆرینە مسوڵمان، دادگای باڵای ئەو وڵاتە، سکاڵاکانی سەر بڕیارەکەی لە بەرژەوەندی حکومەت یەکلایی کردەوە.
بەپێی بڕیارەکەی دادگای باڵای هیندستان لەمەودوا وەک هەموو ویلایەتەکانی هیندستان مامەڵە لەگەڵ کشمیر دەکرێت و دەبێت تا ئەیلولی 2024 هەڵبژاردن لەو “ویلایەتەش” بەڕێوەبچێت.
لەدوای سەربەخۆیی هیندستان لە ساڵی 1947 بەشێکی کشمیر کە بە جامو و کشمیر ناسراوە بە پێی رێککەوتنێک و لە بەرامبەر وەرگرتنی هەندێک دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری، لە چوارچێوەی هیندستاندا مایەوە و بەشێکی دیکەشی کەوتووەتە خاکی پاکستانەوە.
لە ماددەی 370ی دەستووری هەمیشەیی هیندستاندا دان بەو خۆبەڕێوەبەری یان ئۆتۆنۆمیەی کشمیردا نرابوو، بەو پێیە ئەو هەرێمە دەستوور، پەرلەمان، حکومەت و ئاڵای تایبەتی خۆی هەبوو، تەنیا لە پەیوەندی راستەوخۆی دیپلۆماسی، هێزی بەرگریی و پەیوەندییەکان و گەیاندن بە هیندستانەوە بەسترابووەوە.
ساڵی 2019 نارندرا مودی سەرۆکوەزیرانی هیندستان کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی کۆتاییهێنان بە خۆبەڕێوەبەریی کشمیری دابوو، دوای سەرکەوتنی پڕۆژەیەکی بۆ ئەو مەبەستە لە پەرلەمان تێپەڕاند، بەڵام دژی ئەو بڕیارە 23 هەزار سکاڵا بۆ دادگای باڵای هیندستان بەرزکرانەوە.
لەمانگی ئابی ئەمساڵەوە دادگای باڵای هیندستان دەستی بە تاوتوێکردنی سکاڵاکان کرد و رۆژی دووشەممە 11-12-2023 بریارەکەی حکومەت و پەرلەمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی نیمچە ئۆتۆنۆمی کشمیر پەسەند کرد.
بەپێی یاسای ناوخۆیی کشمیر پێشتر خەڵکی ناوچەکانی دیکەی هیندستان نەیاندەتوانی موڵک و ماڵ لە کشمیر بکڕن، بەڵام بە گوێرەی یاسای ئێستا رێگەیان پێدەدرێت و ئەمەش بە وتەی چالاکوانانی کشمیری دەبێتە سەرەتای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکەیان.
ئەو بەشەی کشمیر کە کەوتووەتە ناو خاکی هیندستانەوە رووبەرەکەی 42 هەزار و 241 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی کە زۆرینەیان مسوڵمانن زیاتر لە 12 ملیۆن کەسە.
کشمیر ناوچەیەکی جێی ناکۆکی هیندستان و پاکستانە و هەردووکیان تەواوی ناوچەکە بە بەشێک لە خاکی خۆیان دەزانن و بە درێژایی 74 ساڵی رابردوو چەندین شەڕ و پێکدادانی خوێناوی لەو ناوچەیە دروستبووە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



