ڤیان سەبری باس لە ناردنی 700 ملیارەکە دەکات بۆ مووچەخۆرانی هەرێم
SNN
رۆژنامەی سەباحی عێراقی لێدوانێکی ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، گفتوگۆکانی نێوان هەرێم بەغدا بەردەوامن و ئامانج لێی چارەسەرکردنی کێشەکانی پرسی مووچە و بودجەیە .
ڤیان رایگەیاندووە، رێککەوتن کراوە بۆ رەوانەکردنی 700 ملیار دیناری مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێم، کە دەبێت بەغدا بۆ ماوەی سێ مانگ پارەکە بۆ هەرێم بنێرێت و پێویستە لە کۆتایی ئەمساڵدا پاکتاو بکرێت.
رونیکردووەوەتەوە، لەوەی هەرێمن پابەند بووە ە مەرجەکان و هەموو داتاکانی خۆی لە بارەی پرسی نەوت و پرسەکانی دیکەدا رادەستی حکومەتی عێراقی کردووە، لە ئێستاشدا لە پرسی چارەسەرکردنی دەروازە سنورییەکاندان و هەناردەکردنی نەوتیش لە پرسە گرنگەکانە و چاوەڕێی گفتوگۆی نێوان عێراق و تورکیان، کە بەم نزیکانە بگەنە ئەنجام.
سەبارەت بە یاسای نەوت غاز ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی کێشەکانی ناوخۆی پەرلەمان و ئاڵۆزییەکانی هۆکاری دواکەوتنی یاسای نەوت و غازە کەبووە هۆی ئەوەی یاساکە تێنەپەڕێندرێت کە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


