ئەڵمانیا هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگادار دەکاتەوە لوبنان بەجێبهێڵن

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات، لە لوبنانن بەجێبهێڵن، بە دووری نازانن رەوشی ئەو وڵاتە بەرەو خراپتر بچێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانوونی دووەم، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بە دووری نازانن رەوشی لوبنان بەرەو خراپی بڕوات و ئاڵۆزییەکان لەو وڵاتەدا پەرەبسێنێت، بە تایبەت دوای کوشتنی ساڵح عروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیروت.
لە راگەیەنراوەکەدا، د اوا لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات بە زووترین کات لوبنان بەجێبھێڵن و بگەڕێنەوە ئەڵمانیا، یاخود ھەر وڵاتێکی تر کە ئارامە، چونکە رەوشی ناوچەکە بە بەردەوامی لە گۆڕاندایە و سەقامگیر نییە.
ئەمە لە کاتێکدایە، 3ی کانوونی دووەمی 2024، حزبوڵای لوبنانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رووداوی تیرۆرکردنی عاروری پێشھاتێکی مەترسیدارە و بێ وەڵام تێناپەڕێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



