ئه‌مریكا كوژرانى ئه‌و كه‌سه‌ى راگه‌یاند كه “به‌رپرس بوو له هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه‌كانى له عێراق”

جۆ بایدن
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بهرپرسكى حكومه‌تى ئه‌مریكا به رۆیته‌رزى رایگه‌یاند، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به‌غدا كوژراوه به‌رپرسبووه له هێرشكردنه‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق.
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ى كانونى دووه‌م، لەشەقامی فەلەستینی بەغدا باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق كرایه ئامانج. له ئه‌نجامدا حاجى موشتاق تالب ئه‌ل-ساعدى ناسراو حاجی ئەبو تەقوا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی لیوای 12ـی حەشدی شەعبیی كوژرا.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌رپرسێكى حكومه‌تى ئه‌مریكا كه نهى ویستووه ناوى بڵاوبكرێته‌وه به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، “ئه‌و كه‌سه‌ى كه له هێرشه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا كوژراوه به‌رپرس بووه له‌و هێرشانه‌ى كه كراونه‌ته‌سه‌ر بنكه و باره‌گاكانى ئه‌مریكا له عێراق”.
وتوشیهتى: “ئه‌و كه‌سه فه‌رمانده‌ى گروپێكى چه‌كدارى بووه و له هێرشه‌كه‌دا كوژراوه”.
هێرشه‌كه كاردانه‌وه‌ى تووندى به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراقى به‌دواى خۆیدا هێنا و له‌و باره‌یه‌وه، عه‌میدو یه‌حیا ڕه‌سوڵ، وته‌بێژى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، “ئه‌و هێرشه‌ى كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى پێشهاتێكى مه‌ترسیداره و هۆكاره بۆ تێكدانى په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، چونكه هێرشه بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كى ئه‌منى فه‌رمى”.
هاوكات، سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه و وێڕاى ئیدانه‌كردنى هێرشه‌كه رايگه‌یاند، “ئەو دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراقە، پێشێلکردنی ئاشکرای پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە، هەروەها پێچەوانەی چوارچێوە و پاساوەکانی بوونی هاوپەیمانێتییەکەیە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری و راوێژ بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقیش هێرشه‌كه‌ى به “په‌ره‌سه‌ندنێكى مه‌ترسیدار” ناوبرد و رایگه‌یاند، “عێراق مافى خۆیه‌تى هه‌ڵوێستى تووند بێت و هه‌موو رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ده‌ستبۆ خاك و هێزه ئه‌منییه‌كانى ده‌به‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


