ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان ناکات

ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-
ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە لەبارەی هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕاڵی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و لابردنی زیادەڕۆییەکانی سەرشەقام گفتوگۆدەکات و تەوەری کۆبوونەوەکەش هیچ داواکارییەکی مامۆستایانی تێدا نییە.
ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 10 ـی کانوونی دووەمی 2024، ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، کۆدەبێتەوە و دوو بابەت گفتوگۆ دەکەن.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەرەنجامی سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری دارایی و ئابووری، تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای گشتیی بودجەی فیدڕالی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پرۆژە و پێشنیارەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان كە لەسەر ئەم پرسانە پێشکەشی حكومەتی فیدڕالی کردووە.
هەروەها بڕگەی دووەمی كۆبوونەوە بریتییە لە بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (222) لە 7-6-2023 تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی ڕێگا گشتییەكان، بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر ڕێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



