سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: هیچ بەربەستێك لەبەردەم هەمواری یاسای بودجە نابیندرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە هەفتەی داهاتووەوە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپیدەكەنەوە بۆ ئەوەی سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پاشان پرۆژەیاسای بودجەی گشتی هەموار بكرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هیچ بەربەستێك لەبەردەم هەمواری یاسای بودجە نابیندرێت.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕایگەیاند:هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە یەكێكە لەوبابەتە گرنگانەی كە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی و فراكسیۆنەكانی دیكەی كورد لە پەرلەمانی عێراق گرنگی تەواوی پێدەدەین بۆ ئەوەی ئەو بابەتە بەزووی بێتە پەرلەمان و چەند برگەو مادەیەكی هەموار بكرێتەوە بەتایبەت ئەو بڕگەومادانەی كە پەیوەستن بە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێدەكەنەوە و دەبێت سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پاشان پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ هەمواركردنەوەی، چونكە تائێستا هەمواری یاسای بودجە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەی پەرلەمان نەكراوە بەڵام پێشبینی دەكەین لە هەفتەی داهاتوودا ڕەوانە بكرێت.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ بەربەستێك لەبەردەم هەمواری یاسای بودجە نابینرێت و لێكتێگەشتنی باش هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەری كێشەی مووچە و پێشبینی دەكەین كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت ئێمە لە فراكسیۆنی یەكیتی لەهەوڵەكانمان بەردەوامین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


