“حکومەتی هەرێمی کوردستان تا سەرەتای مانگی داهاتوو مووچە دابەشناکات”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تا ئیستا چەند جارێك شاندی هەرێم سەردانی بەغدایان كردووە بۆ ناردرنی پارە و وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆناردنی پارە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی یەكلا كەرەوە بە هەرێم نەدراوە بۆ ناردرنی پارە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە تا ئێستا دیار نییە كەی پرۆژەیاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش دەڵێت”پێدەچێت لەسەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی ئەم مانگە دابەشبكرێت”.
د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN-ی ڕاگەیاند: تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەموار نەكرێتەوە و دەنگی لەسەر نەدرێت و پاشان ڕەوانەی پەرلەمان دەكرێت ناتواندرێت لیژنەی دارایی پەرلەمان هیچ كارێك بكات بۆ بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیە چاوەڕێدەكەین لە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بابەتە بخرێتە بەرنامەی كارەوە و هەموارەكە ڕەوانەی پەرلەمان بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەدواین سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆكایەتی (ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی، بەرپرسانی بەغدا بەڕوونی ئەوەیان بە شاندەكە وتووە كە لە ئێستادا ناتوانن هیچ بڕە پارەیەك ڕەوانەی هەرێم بكەن تا ئەوكاتەی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ڕەزمەندی لەسەر ناردنی پارە نەدرێت بۆیە دڵنیایان كردوونەتەوە چاوەڕێی ناردنی پارە نەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر فشارەكانی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانتارانی كورد زیاتر چڕببنەوە بۆسەر حكومەتی عێراقی ئەوا دەكرێت بڕی 700 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت، ئەوكاتیش ئێمە دەتوانین بە داهاتی ناوخۆ كە نزیكەی 300 ملیار دینارە، دەستبكەین بەدابەشكردنی مووچە، كە ئەوەش بەدڵنیایی دەكەوێتە مانگی داهاتوو، چونكە حكومەتی عێراق لە 25ی مانگ دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی لەدوای ئەو پرۆسەیە پارە بۆ هەرێم دەنێرێت ئەگەر ڕەزامەندی بدرێت.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1 hour لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
1 hour لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2 hours لهمهوپێش



