وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر هێرشەکەی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئانتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی نزیكیانه و وڵاته‌كه‌ی بێ دوودڵی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر سه‌ركۆنه ده‌كات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی هەولێرەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەدوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم قسەی کردووە”.
وتوویەتی “حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی نزیکە و ئەمەریکا بێ دوودڵی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ئێران دەکات”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه كردووه كه “به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراقه. هاوخه‌می وڵاته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری قوربانییانی هێرشه‌كه ده‌ربڕی”.
ئه‌وه‌ش هاتووه كه “وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا و سه‌رۆك جۆ بایدن، ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به هه‌ڕه‌شه‌ی جددی وه‌رده‌گرن و هه‌وڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێم ده‌ده‌ن”.
شەوی 15 لەسەر 16ی ئەم مانگە، ژمارەیەک هێرشی مووشەکی کرایە سەر هەولێر، یەکێک لە هێرشەکان بۆ سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی بووە کە بەهۆیەوە خۆی و کجەکەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستدا، دواتریش سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان راگەیاند.
بەهۆی هێرشەکانەوە پێنج هاوڵاتی کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون، دوابەدوای رووداوەکەش بەشێک لە وڵاتانی جیهان وەک ئەمەریکا، بەڕیتانیا و فەڕەنسا ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانیان کرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


